تاوەکو ئەم بەروارە داشکاندنی قەرزی ئاو بەردەوام دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو قەرز لێخۆشبوون


Feb 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند:  داشکاندن لە قەرزی هاوبەشانی ئاو تاوەکو مانگی ئازار بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: لە ساڵی رابردوودا، لە بەرژەوەندی گشتی و بە رەچاوکردنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان، لەسەر داوای وەزارەتەکەمان بڕیاردرا بە لێخۆشبوون و داشکاندنی %15 بۆ دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ.

ئەوەشی خستەڕوو: بڕیارەکە تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ بوو و هێشتا کاری پێدەکرێت، بۆیە لە ئێستاوە تاوەکو رێکەوتی 10ی ئازار هاوبەشانی ئاو دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو بکەن و مامەڵەی سوودمەندبوون پێشکەشبکەن.

کامەران کەریم