ئەمریکا بەرپرسیاریێتی هێرشەکەی بەغدا لە ئەستۆ دەگرێت / بەردەوام دەبین

(0) / / عراق / زایەڵە ئەمریکا بەغدا حیزبوڵڵا


Feb 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا - سێنتکۆم، رایگەیاند، هێرشێکی یەکلایەنەیان کردووەتە سەر گرووپە چەکدارەکان، لە هێرشەکەدا سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا کراوەتە ئامانج کە بەرپرسیار بووە لە هێرشەکانی سەر ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

 
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا – سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکەی بەغدا راگەیاند و گوتی،  کاژێر 9:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی 7ـی شوبات، "فەرماندەیەکی کەتائیبی حیزبوڵڵا کە بەرپرسیاریێتی راستەوخۆی لە پلاندانان و بەشداریکردن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هەبووە، کوژراوە. تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ زەرەر و زیان و قوربانییانی مەدەنی نییە."
 
سوپای ئەمریکا هەروەها دەشڵێت، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی گەلەکەمان. ئێمە دوودڵ نابین لەوەی کە ئەو کەسانەی هەڕەشە دەخەنە سەر سەلامەتی هێزەکانمان رووبەڕووی بەرپرسیارییەتی بکەینەوە."