فیناڵی جامی نەتەوەکان بەبێ دێوەزمەکانی ئاسیا
(0) /
زایەڵە ـــ ئوردۆن و قەتەر ڕۆژی شەمە فیناڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە یاریگای (لوسیل)دا بەڕێوەدەبەن.
تیپی نیشتمانی تۆپی پێ وڵاتی ئێران لە بەشی نیوەدواینی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەرانبەر بە قەتەر بە ئاکامی 3 بەر 2 تووشی شکست بوو و لە پێشبڕکێیەکان وەلاوە نرا.
تیپی نیشتمانی ئوردۆنیش لە بەشێکی دیکەی نیوەداویندا و بەرانبەر بە کووریای باشوور و لە یارییەکی بوێرانەدا، بە ئاکامی 2 بەر 0 یارییەکەیان بردەوە و گەیشتنە بەشی فیناڵ.
دیداری فیناڵ ڕۆژی شەمە کاتژمێر 18:30 لە یاریگای لوسیلی وڵاتی قەتەردا و لە نێوان تیپەکانی قەتەر و ئوردۆن بەڕێوەدەچێت.
تیپی نیشتمانی ئوردۆن بۆ گەیشتن بە بەشی فیناڵ، تیپەکانی عێراق و تاجیکستان و کووریای باشووری تووشی شکست کرد و قەتەریش بوو بە براوەی یاری بەرانبەر بە ئێران و ئوزبکستان و ئێران.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: