کوڕەکەی ڕۆناڵدۆ لە عەرەبستاندا پلەی پاڵەوانی بەدەستهێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕۆناڵدۆ عەرەبستان وەرزش


Feb 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ کوڕەکەی ئوستوورەی پورتێگالی لەگەڵ تیپی نەسر لە لیگی یاریزانانی تەمەن خوار 13ساڵی عەرەبستان پلەی قارەمانی بەدەستهێنا.
 
جونیۆر کوڕی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خاوەنی 5 تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان لەگەڵ تیپی تەمەن خوار 13ساڵی نەسر پلەی قارەمانی لیگی عەرەبستانی بەدەستهێنا.
 
ڕۆناڵدۆ زستانی ڕابردوو بە مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆوە لەگەڵ تیپی نەسری عەرەبستان ڕێککەوت و کوڕەکەشی لەگەڵ تیپی تەمەن خوار 13ساڵی تیپی سعوودیە ڕێککەوت.
 
بەپێی ڕاگەیاندنی یانەی نەسر، تیپی خوار 13ساڵی زەردەکانی ڕیاز بە ئامادەبوونی جونیور کوڕی ئوستوورەی پورتێگالی شەوی ڕابردوو توانیویانە بە ئاکامی 4 بەر 1 تیپی ئەحەد تووشی شکست بکەن و بە هۆی بەدەستهێنانی 40 سەرپشکەوە چێژنی پاڵەوانی بگێڕن.