شەپۆلێكی دیكەی باران روو لە هەرێم دەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە شەپۆلی بارانبارین کەشناسی


Feb 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پلەی گەرمیی شارەكان لە ئەمڕۆ و سبەینێدا بەرزدەبێتەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەكەمان دەكات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانى دوێنێ.
سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور دەبێت.
هاوکات دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە و لە رۆژی چوارشەممە شەپۆلەکە دەستپێدەکات و ئاسمان هەور دەبێت، رۆژی پێنجشەممە کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر دەبێت و بارانی زیاتر دەبارێت و پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
بە گوێرەی پێگە جیهانییەکانی کەشوهەوا، ئەو شەپۆلەی رۆژی چوارشەممە کاریگەرییەکەی دەستپێدەکات تا رۆژی شەممە 16ی شوبات بەردەوامیی دەبێت.
کامەران کەریم