ئاگاداریـەک بـۆ هاووڵاتیـان و شۆفێرانی سنووری قـەزای سەیـدسـادق

(0) / / کردستان / زایەڵە سەید سادق شۆفێر


Feb 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هاتوچۆی سەیدسادق ڕایگەیاند:بەشـی هاتـووچـۆی سیـدصـادق ، ئاگــاداری سـەرجـەم شۆفێـرانـی (ئـۆتـۆمبیلی بارهەڵگرەکـان) دەکات، کە لە ئێستادا گەراجــی تایبـەت بە وەستـانـی ئۆتۆمبیلی بارهــەڵگـرەکــان لــە ســەر ڕێگــای گونـدی (قاینـەجــە) کـراوەتەوە ، بۆ ئەو مـەبەستـە داواکـارن کە لـە بـەرواری (١٨ی ٢ی ٢٠٢٤)وە، وەستانی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لە ناو گەڕەک و کوچە و کۆڵان و شەقامەکانی ناو شار قەدەغـەکراوە، بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری بارگرانی و بێزاربونی هاوڵاتیـان و دروسـت بوونـی ئاستەنگی هاتووچـۆ .
بۆیە دووبارە داواکارین لە هاووڵاتیـان و شۆفێرانی بەرێز هاوکاریــان بن لە بە پابەندبوونیـان بە یاسـاو ڕێنماییـەکانی هاتووچـۆ، بەپێچـەوانـەوە لە دوای ئەو بەروارەوە پسوڵەی سزای سەرپێچیان بۆ دەکرێــت .
کامەران کەریم