گەشتێکی دیکەی گرووپی پایتەخت بۆسەر بەرزترین لووتکەی چیای سەفین ئەنجامدرا
(0) /
زایەڵە ـــ گەشتی ئەمجارەی گرووپی چالاکی پایتەخت بۆسەر بەرزترین لووتکەی سەفین، لووتکەی کایسا ئەنجامدرا.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی ساخەوانی پایتەخت: گەشتی ئەمجارەی تیمێکی تایبەت بە گروپی شاخەوانی پایتەخت،
بە بەژداری 7ئەندام ئەنجامدرا کە نزیک بە 20 کیلۆ مەتر ڕۆیشتین.
گەشتەکە لە گوندی قەڵاسنجی سەروو بۆ لووتکەی کێلە گیسک لەوێشەوە بۆ لووتکەی کایسا کەبەرزترین لوتکەیە لە چیای سەفین و دواتر بو کەمپی جۆتەدار پاشان لە ڕەبەن بۆیە کۆتایمان بەگەشتەکە هێنا.
سوپاس و ستایش بۆ یەزدانی مەزن کە هەموو ئەندامەکان سەڵامەتن.
تێبينيێك بنێرە: