مامۆستایەکی ناڕازی بۆزایەڵە: بۆ دوای سزاکان تێگەشتین گرفتی گەورە لە پەروەردەدا هەیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە عوسمان گوڵپی مامۆستا ناڕەزایەتی


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عوسمان گوڵپی  یەکێک لەمامۆستایانی  ناڕازی لەسلێمانی  بەزایەڵەی ڕاگەیاند: دەستبردن بۆ سزادانی مامۆستایان زۆرشتیان ڕوونکردەوە کە بەراستی جێگای لەسەر وەستانە، تێگەشتین کەلەم هەرێمە قەیرانی قوڵ لە پرسی پەوەردەدا هەیە، گرفتی گەورەی کورتهێنانی مامەڵەی ئەخلاقیانە لە ئیدارەدانی قەیراندا هەیە،ناکرێ تۆ خۆت بە کەسێکی ئیداری یان سەرپەرشتیار یان بەڕێوبەری پەروەردە بزانیت و پێتوابێ دەتەوێ پەروەردە بکەوێتەوە سەر سکەی ئاسایی بەڵام ناپەروەردەییانە مامەڵە لەگەڵ مامۆستایاندا بکەیت.

وتیشی: پێشنیار دەکەم هەموو ئەوانەی دەستیان لە سزادانی مامۆستایاندا هەیە لە داهاتوودا خولی پەروەردەیی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لە دۆخی نائاسایدا ببینن، بەخۆیاندا بچنەوە و فێرببن و بزانن پەروەردەییانە مامەڵە بکەن، لە خۆیان بپرسن، و هەر خۆیان وەڵام بدەنەوە، مامۆستایەک کە داوای قوتی منالەکانی دەکات دەبێت سزابدرێت مامۆستایەک ملیۆنان دیناری هەشت ساڵی رابردووی لای حکومەت بێت، دەبێت نەقڵبکرێت و غیاب بدرێت؟ لە خۆیان بپرسن بڵاوکردنەوەی داتای ناراست لە کاتێکدا دڵنیابی قوتابخانەکان دەستیان بەخوێندن نەکردوە و تۆ بلێی وانە دەخوێنن! لە کوێی پەروەردەی دروستدا جێی دەبێتەوە، تێبگەن کۆبونەوەی بەڕێوبەر لە بارەگای حیزبیدا تاوانە بەرامبەر پەروەردە.

ڕونیشیکردەوە: دەبیت بەشێك لە بەڕێوبەر و سەرپەرشتیار و بەڕێوبەری پەروەردەکان بزانن کە شێوازی مامەڵەیان لەگەڵ مامۆستایان پەروەردەییانە نەبوە و بونەتە جێبەجێکاری ئەجێندای بەرپرسە نەخوێندەوارەکانیان بۆ پرسی پەروەردە و خوێندن،من کاتێک ئەم هموو پێشێلکاریە دەبینم لە پرسی پەروەردەدا لە سەر دەستی ئەوانەی ئیدارەی پەروەردە دەدەن، تێدەگەم پەروەردە لەم وڵاتە بە خراپترین دۆخیدا تیدەپەڕیت و کایەی خوێندن یەکیکە لە کۆڵەکەکانی مانەوەی ستەم و ئیدارەدانی سەقەت و دەبێت پەروەردە بکەوێتەوە سەر سکەی ئاسایی خۆی نەک خوێندن.بۆیە ئەوەی زۆر جێگای لەسەر وەستان و نیگەرانی و بی هیواییە، ئەم هموو مامەڵە ناپەروەردەییانەیە لە کایەی پەروەردەدا.

کامەران کەریم