سینر: خولێکی نوێ لە تێنیسی پیاواندا دەستی پێکردووە

(0) / / ورزش / زایەڵە سینر کوردستان یانیک سینری وەرزش ئیتاڵیا


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ یانیک سینری ئیتاڵی دەڵێت، خولێکی نوێ لە تێنیسی پڕوفشناڵی پیاواندا دەستیپێکردووە.
 
بەپێی ڕاپۆرتی ئسپۆرت ئێکس پرێس، یانیک سینر، پاڵەوانی گرەند ئسلمی ئوسترالیای 2024 و کەسی یەکەمی ڕێنکینگی جیهانی باس لەسەر دەسپێکی خولێکی نوێ دەکات لە وەرزشی تێنیسی پیاواندا.
 
ئەو تێنیسۆرە ئیتاڵیە دەڵێت: دەربڕینی ئەو بابەتە دژوارە لەبەر ئەوەی تێنیسورگەلێکی گەورە لەم خولەدا بوونیان هەیە، پێشبینی داهاتوو کارێکی نامومکینە، چەن تێنیسۆری لاومان هەیە کە بەڕاستی لە ئاستێکی زۆر باڵادا یاری دەکەن لەوانە دانیل مێدۆدۆف، ئەلیکساندر زورۆف، کارلۆس ئالکاراس و هولگر ڕۆن و خۆمیش کە هەر کامەمان یاری جیاواز و کەسایەتی جیاوازیشمان هەیە و ئەمە سەرسووڕهێنەرە کە ئێمە هیچکامان لە یەکتر ناچین.
 
بێگومان خولێکی نوێ دەستیپێکردووە و داهاتوو مزگێنیدەرە بۆ ڕوودانی ڕووداوە نوێیەکان.
 
کەژاڵ حەمیدی