وادەی ناردنی 618 ملیارەكەی به‌غدا ئاشكراده‌كرێت

(0) / / عراق / زایەڵە نەرمین مەعروف بەغدا بودجە مووچە


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كەمێك بەر لە ئێستا دەربارەی ناردنی 618 ملیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران زانیاری نوێی ئاشكراكرد.
د، نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  بەشێوەیەكی گشتی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەران كە بەشێوازێك لە شێوازەكان لەگەڵ هەمواری بودجە دەیانەوێت كێشە بۆ بەشە بودجەی هەرێم و شایستە داراییەكانی دیكە دروست بكەن دیارن، بەڵام ئەمانە دەنگی راستەقینەی حكومەتی عێراق و تەواوی لایەنە سیاسییەكانی نییە.
باسی له‌وه‌ش كرد: تا كۆتایی ئەم مانگە بەشێوەیەكی گشتی چاوەڕاواندەكرێت كارەكانی هەمواری بودجە كۆتایی پێبێت و پاشان بێتە پەرلەمان و كۆتا رێكارەكانی لەگەڵدا بگیرێتەبەر و هەموار بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: تا كۆتایی مانگ ئەو بڕە پارەیەی بۆ موچەی موچەخۆران دیاریكراوە دەگات هەرێمی كوردستان و تا هەماواری یاسای بودجەش ناردنی بڕە پارەكەی هەرێم بەردەوامی دەبێت.
کامەران کەریم