هەڵوەشانەوەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنی لە تاران

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران تاران هەڵبژاردن مەجلیسی شۆرای ئیسلامی پەرلەمان


Feb 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنی لە تاران هەڵوەشایەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی جمهوری ئیسلامی چاپی ئێران، پارێزگاری تاران سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە شێوازی ئەلیکترۆنی لەم پارێزگایە، رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگاران، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە شێوەی ئەلیکترۆنی رەتکراوەتەوە.
عەلیرەزا فەخاری ئاماژەی بەوەش دا، پێشتر بڕیار هەبووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەشێوەی ئەلیکترۆنی، بەڵام بەهۆی هەندێک هۆکارەوە ئەم بڕیارە رەتکرایەوە و ئەمساڵیش بە هەمان شێوەی پێشوو هەڵبژاردن بە شێوەی هاتنی خەڵک بۆ سەر سندوق ئەنجام دەدرێت.
ڕاشیگەیاند: بوونی خەڵک لە سندوقی دەنگدان زۆر گرنگ و رەمزییە، داوا لە خەڵک دەکەین خۆیان نیشان بدەن.