سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی کاراتێ ئاسیا گەیشتە تاران
(0) /
زایەڵە ـــ سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی ئاسیا و ئەندامی لێژنەی ناوبژیوانانی جیهان بۆ بەڕێوەبردنی خولێکی بارهێنانی یاساکانی ناوبژیوانی گەیشتە تاران.
به گێڕانەوە لە پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی کاراتێ، مەنسوور سوڵتان، سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی ئاسیا و ئەندامی لێژنەی ناوبژیوانانی جیهان بە پێشوازی کردنی یوسف گەرشاسبی سەرپەرشتی فیدراسیۆن و وەحید موئمنی سەرپەرشتی لێژنەی ناوبژیوانان گەیشتە تاران.
مەنسوور سوڵتان بە مەبەستی دانانی خولێکی بارهێنان لەسەر یاسا نوێیەکانی کاراتێ ساڵی 2024 گەیشتە تاران و بڕیار وایە ئەمڕو چوارشەمە ئەو خولە لە هۆڵی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی کتێبخانەی نیشتمانی شاری تاران بەڕێوەبچێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: