وادەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق ئاشکراکرا
(0) /
زایەڵە - موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند: لە ماوەی ١٠ ڕۆژی داھاتوودا ھەمواری یاسای بودجە دەگاتە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ گەیشتنیشی لیژنەکەیان وردبینی بۆ بڕگە و ماددە ھەموارکراوەکان دەکات و دواتر بۆ پەسەندکردنی دەخرێتە دەنگدانەوە.
دەشڵێت: لەئێستادا حکومەتی فیدراڵی عێراق سەرقاڵی دوایین ڕێککارە ھونەرییەکانە بۆ ئامادەکردنی ھەمواری یاسای بودجە، کە تێچووی بەرھەمھێنانی نەوت و شایستە داراییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی و چەند بابەتێکی دیکەی لەخۆگرتووە.
ڕاشیگەیاند: لیژنەکەیان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی کۆبوونەتەوە، بۆ دیاریکردنی خشتەیەک بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ و تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی کە لەبەردەم یاساکەدان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: