ئەعرەجی بۆ ئێران: ڕێگەنادەین خاکی عێراق ببێتە مەترسی بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئەعرەجی ئێژەیی ئێران


Feb 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند، عێراق پابەندبووە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران و دەشڵێت: ” ڕێگەنادەین خاکی عێراق ببێتە مەترسی بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ”.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و غولام حسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگییە ئەمنییەکانی تاران و بەغدا کرد.

ئەعرەجی ڕایگەیاندووە، ئاسایشی عێراق و ئێران هاوبەشە و حکومەتی عێراقیش سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێكکەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات، پێویستە ئێرانیش لەبەرامبەردا پابەند بێت بە بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە.
وتوشیەتی، “گرنگە کار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکرێت لە رێگەی هەماهەنگی و هاوکاریکردنی یەکتر لە چارەسەری کێشەکان”.

جەختیشی كردۆتەوە، حکومەتی عێراقی ڕێگە نادات خاکەکەی ببێتە ناوچەی دوژمنایەتی و ڕێگەنادەین خاکی عێراق ببێتە مەترسی بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.