بەهۆی هەورە بروسکەوە ژمارەیەک پێشمەرگە تەندروستییان تێکدەچێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەورەبروسکە پێشمەرگە تەندروستی


Feb 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە سنووری شێروان مەزن هەورەبرووسکە لە رەبایەکی پێشمەرگەی دا، لەئەنجامدا چوار پێشمەرگە رەوشی تەندروستییان تێکچوو و بەرەو نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە.

 شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، هەورەبروسکە لە ڕەبایەکی پێشمەرگەیداوە لە سنووری شێروان مەزن لە هەولێر، بەهۆیەوە چوار پێشمەرگە کە لە ئەرکدابوون، تەندروستییان تێکچووە و دووچاەی هێڵنجهاتن ‌و ڕشانەوە بوون‌، به‌په‌له‌ گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەپێی زانیارییەکان، ئێستا دۆخی تەندروستیی پێشمەرگەکان باشە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەکاریگەریی هەورەبروسکەکە توشی ڕشانەوە بوون، گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

کامەران کەریم