روونكردنەوەیەك لە بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر کوردستان


Feb 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت:  16 ئۆتۆمبێلمان لە نێو ئاودا دەركردووە و سەرجەم تیمەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەهاناوە چوونی هاوڵاتییان لەو شوێنانەی لافاو تێیدا دروستبووە.

كاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  لە 11 گەڕەك لە هەولێر گرفتمان هەبووە و تیمەكان بە هانای هاوڵاتییانەوە چوون و 16 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانمان لە نێو ئاودا دەركردووە  و هێڵی گەرم دروستكراوە كە هەر هاوڵاتییەك دووچاری گرفت بوو دەتوانێت پەیوەندیی بكات و تیمەكانمان بە هانایەوە دەچن.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر جەختیكردەوە و وتیشی: سەرجەم تیمەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەهاناوە چوونی هاوڵاتییان لەو شوێنانەی لافاو تێیدا دروستبووە.

کامەران کەریم