ئاگر لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کەوتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەنجومەنی وەزیران ئاگر هەولێر


Feb 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاگر لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کەوتەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەگەرى هەیە بەهۆى شۆرتى کارەباوە بووبێت.

پاش نزیکەى 30 خولەک ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانى بەرگریى شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا.

بەگوێرەی هەندێ ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی، ئاگرەکە لەو بەشە کەوتووەتەوە کە دەکەوێتە نێوان ئەنجوومەنى وەزیران و پەرلەمانى کوردستان، هەروەها ئەگەرى هەیە ئاگرەکە بەهۆى شۆرتى کارەباوە بووە، بەڵام زانیارییەکان پشتڕاست نەکراونەتەوە.

 تاوەکو ئێستاش نازانرێت زیانەکان چین، بەڵام ئەو شوێنەى ئاگرى لێکەوتووەتەوە پێناچێت کەسى لێبووبێت، لە نهۆمى دووەمى باڵەخانەکە کەوتووەتەوە.