ئێران دووەم هەناردەکاری فستق بۆ ئەوروپا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە فستق ئەورووپا


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئێران لە ساڵی 2023دا دووەم هەناردەکاری فستق بوو بۆ ئەوروپا و ئەڵمانیاش سەرەکیترین کڕیاری فستقى ئێرانە.
ناوەندی ئاماری کۆمیسیۆنی ئەوروپا (یورۆستات) هاوردەکردنى 92 ملیۆن یۆرۆ فستقی ئێرانی بۆ ئەوروپا لە ساڵی رابردوو راگەیاند، ئەمەش بەراورد بە ساڵی پێشوو 17% کەمبووەتەوە.
زۆربەی هەناردەی فستقی ئێران بۆ ئەوروپا ناوکی فستق بوو، ساڵی رابردوو ئێران بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ ناوکی فستق و 27 ملیۆن یۆرۆ فستقی توێکڵداری هەناردەی ئەوروپا کرد. ئەڵمانیا لە ماوەی ساڵی 2023دا گرنگترین کڕیاری فستقى ئێران بووە کە بڕی 49 ملیۆن یۆرۆ لە هەناردەی فستقی ئێران بۆ ئەڵمانیا بوو.
ئیتالیا بە حەوت ملیۆن یۆرۆ و ئیسپانیا بە پێنج ملیۆن یۆرۆ لە کڕیارانی دیکەی فستقی ئێرانی لە ئەوروپا بوون.