سەفین دزەیی: راگیرانی هەناردەی نەوت 10 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندوە / هەوڵی پەرەپێدانی کشتوکاڵ دەدەین

(0) / / کردستان / زایەڵە سەفین دزەیی هەرێم نەوت


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند، سەرەتا لە دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت تورکیا رازی نەبو، بەڵام ئێستا ئامادەیی خۆی دەربریوە و کێشەکە هاتوەتەوە بەغدا، لەسەر بڕیارەکەی ژوری ناوبژیوانی پاریس عێراق ویستی 1.5 ملیار دۆلار لە تورکیا وەربگرێت، بەڵام زیانی 10 ملیار دۆلاری بەخۆی گەیاند.

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات ئابوری هەرێمەکە فرەچەشن بکات و تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت، هەر وەک چۆن وڵاتانی ئێستا هەوڵی دۆزینەوەی شوێنگرەوەی داهاتی نەوت دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی پەرەپێدانی کشتوکاڵ دەدات و دەکرێت لە رێگەی هاوکاریکردنی جوتیاران و نێونەرانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دەرەوە سێکتەری کشتوکاڵ ببوژێنەوە.

لەبارەی هەناردەی نەوتەوە سەفین دزەیی باسی لەوەکرد، گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا زۆر و بەردەوامە و ئەو باباتانەی گفتوگۆیان لێدەکرێت لە ئێستادا پرسی هەناردەی نەوتە، پێش ماوەیەک دەوترا تورکیا، دواتر تورکیا ئامادەیی خۆی دەربڕی و پرسەکە هاتەوە بەغدا، لەسەر هەناردەی نەوت گرفتێک لە نێوان تورکیا و عێراق هەیە.
وتیشی، نزیکەی 11 مانگە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە و زیانی 10 ملیار دۆلاری بە عێراق گەیاندوە، عێراق ویستی 1.5 ملیار دۆلار لە تورکیا وەربگرێت، بەڵام 10 ملیار دۆلار زیانی بەخۆی گەیاند.