سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و یونامی کۆدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سەرۆکایەتی هەرێم هەڵبژاردن یونامی


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند:پاش کەمێکی دیکە سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ شاندێکی یونامی و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق کۆدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: کۆبوونەوەکە لەپێناو دانانی رێککارێکە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا وادەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دیارینەکراوە و بڕیاریشە هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمسیۆنۆ باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی بکرێت.

هەروەها ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی کارت بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێمی بۆ 10 رۆژی دیکە درێژکردەوە.

کامەران کەریم