دادگاى فیدراڵى لەبارەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێم بڕیار دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم فەرمانبەر کوردستان دادگای فیدراڵی


Feb 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دادگای فیدراڵی عێراق، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەبارەى سکاڵایەکی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سکاڵاکە لەلایەن 9 کەسەوە لەدژی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە.

سکاڵاکاران داوای پابەندکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیرى دارایی دەکەن، بەجێبەجێکردنێکی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 22ـى ساڵی 2008.

سکاڵاکە، تایبەتە بەبڕیارى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی، لەبارەى راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

کامەران کەریم