دابەشکردنى موچە لە رۆژانى پشوشدا بەردەوام دەبێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە پشوو فەرمانبەر


Feb 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  وەزیرى دارایی عێراق بڕیاریداوە لە رۆژانى پشوشدا دابەشکردنى موچە بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوام بێت.
تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاریداوە لە رۆژانى هەینى و شەممە کە پشوى گشتییە تەواوى فەرمانگە داراییەکان دەوام بکەن.

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە دەوامکردن لەو دوو رۆژەدا بەمەبەستى ئەوەیە کە دابەشکردنى موچە بەسەر فەرمانبەرانى عێراقدا بەردەوام بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژى سێشەممە، 20ـى شوبات، دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانى عێراق بۆ هەمان مانگ دەستى پێکرد و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەیشدا 618 ملیار دینارەکە بگاتە هەرێمى کوردستان و موچەى فەرمانبەرانى هەرێمیش دابەش بکرێت.

محەمەد ساڵح