چاودێرێکی سیاسی بۆ زایەڵە: حیزبە بچووکەکان بۆ دڵخۆشن

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵیژاردن کوردستان


Feb 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ عوسمان گوڵپی چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،لە هەموو دنیادا بەیاسایی فرە بازنەیی دەوترێ یاسای قوتدانی حیزبە بچوکەکان یان یاسای پاراستنی حیزبە گەورەکان، نازانم بۆچی حیزبە بچوکەکان دڵخۆشترن لە گەورەکان، من پێموایە ئەم دڵخۆشیەی حیزبە بچوکەکان دوو ئاماژەی هەیە، ئەم حیزبە بچوکانە بەشێک نین لە سیاسەتکردن بۆ خۆیان بەڵکو لە بنەمادا لە پێناو بەرژەوەندی یەکێك لە حیزبە حاکمەکان کار دەکەن و گرنگ ئەوەیە یاساکە بە بەرژەوەندی ئەو حیزبەبێ کە لە چوارچێوەیدا سیاسەت دەکەن ئیتر گرنگ نیە بۆ خۆیان زیانی هەیە یان .
وتیشی، یان شوێن قەرەباڵغی دەکەون و هیچ شارەزایی و وردەکاریەک لە یاساکانی هەلبژاردن و بەشداری و میکانیزمەکان نازانن و کەوتونەتە نێو شاییەکە و ئەمانیش شانی بۆ ئەتەکێنن،هەرچەند لە هەرێمی کوردستان هیچ شتێک بە زۆرینەو کەمینە جێی نەگرتوە و ناگرێ، دوو زۆنی سەوز و زەرد هەیە، جێ نفوزی سیاسی و سەربازی تێدایە، هەر یەکەشیان وابەستەییەکیان بە دەرەوە بۆ خۆیان دروست کردوە، نەتیجەی هەڵبژاردن هەرچی بێت ئەم واقعە ناگۆڕێت، بوونی یەکێتی بەهێزی سێهەم و گۆڕان بە هێزی دوەمی هەرێم و هێزی یەکەم لە زۆنی سەوزدا باشترین نمونەی واقعیە .
هێمای بەوەشکرد، بۆیە گەر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت ئەوا جگە لە کۆتایهاتنی ١١ بەسفرەکە، یەکێتی دەتوانێ تا سێ کورسی هاسەنگی بۆ بگەڕێتەوە ئەویش پەیوەندی بە رێژەی بەشداری دەنگدەرەوە هەیە کە پێشتر نا هاوسەنگی هەبوە لە رێژەی بەشداریدا و کاریگەری لەسەر کۆی پرۆسەکە هەبوە بەڵام ئیستا رێژەی بەشداری دهۆك کاریگەری لەسەر سلێمانی جێ ناهێڵێ و بەهای کورسی لە بازنەیەکەوە بۆ بازنەیکیتر دەگۆڕێت بە پێی بەشداری دەنگدەر تیایدا، واتە دەکرێ بەهای کورسی لە دهۆک بۆ هەرکورسیەک ١٨ هەزار دەنگ بێت بەڵام لە سلێمانی بۆ کورسیەك پێویست بە ١١ هەزار دەنگ هەبێت، ئەویتری دەمێنێتەوە بۆ  ململانێی هەڵبژاردن و کێ دەنگەکان دەژمێرێت و کێ دەتوانێ لەسەرەوە یاری بەهەڵبژاردن بکات و ئێران لەم پرسەدا ڕۆڵی چیە و ئەوانیتر ڕۆڵیان چی.
ئەوەشی خستەڕوو،بەڵام بۆ هێزە بچوکان کە لەکۆی یەک بازنەی هەڵبژاردندا چەند کورسیەکیان کۆ کردۆتەوە، ئێستا ئەگەری هێنانی کورسی لەم پارچەپارچە بونەی دەنگەکانیاندا زۆر قورسترەو ناچار دەبن بە هاوپەیمانێتی و ئەزمونی هاوپەیمانێتیش ئەزموونێکی سەرکەوتوو نیە لە هەرێمدا و گرفتی گەورەی لە پێشە.
کامەران کەریم