بەرهەم موستەفا بۆ زایەڵە: کێ دادگاکانی هەرێمی بێ ئەرزش کرد؟

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەرهەم موستەفا دادگا هەرێم کوردستان


Feb 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرهەم موستەفائەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە هەموو سوچێکی  ئەم دنیایە، دەسەڵاتی سیاسی ئەتوانێت  سەنگ و قورسایی  ببەخشێ  بە دادگا  و   دواجار  دادگاش  چاودێر  بێت  بەسەر  حکومەت و دەسەڵاتی سیاسی و سەرجەم دامەزراوەکانی تر وەلێ  لەکوردستان   یەکێتی  و  پارتی  دادگاکانیان  خستە ژێر هەژموونی خۆیانەوەو    بێ  ئەرزشیان کرد ،  کارێکیان  کرد  کە بۆ هەموولایەک  ڕوونە  کەدادگان  تەنها  بۆ هاوڵاتی  ئاسایی  خاوەن بڕیاڕن  ، دەنا  لەبەرامبە  عفریتەکان  و میلیشیای حیزب  تادەگاتە  چەتە سیاسیەکان ، دەستەو وەسانن  و  هیچیان  پێناکرێت .

وتیشی، یەکێتی و پارتی  دەکرا  ئەگەر  هەموو  پرسێک  لەهەرێم  بەحیزبی  بکەن  ، ئەوا  دەست  نەبن  بۆ دادگاکان  ، چونکە  وڵات  بەرەوە  دامەزراوەیی  دەڕۆیشت بەڵام  دیارە  دامەزراوەیی  هەرێم بەبەرژەوەندی  ئەم دوو  هێزە  کۆتایی نایەت تەماشان بکەن ، لە هەرێم  دادگا  هەیە  ، داواکاری گشتی  هەیە کەچی  خودی  یەکێتی  و  پارتی  هانا  بۆ  دادگای فیدڕاڵی ئەبەن لەبەغداد  خودی  دەسەڵاتی  سیاسی  بڕوایان  بەدەسەڵاتی دادوەری  نەماوە  لەهەرێم  کەواتە هاوڵاتی  ئاسایی  چۆن  بڕوا  بەدادگاکانی  ژێر  چنگی  یەکێتی  و پارتی بکەن .

هێمای بەوەشکرد، ئەوەی  دادگاکانی  هەرێمی بێ  ئەرزش کرد یەکێتی و پارتی بوون ، نەک  هاوڵاتیان ترسەکە  لەوەیە  ئەم لاوازبونەی  دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێم  شۆڕ  ئەبێتەوە  بۆ سەرجەم دامەزراوەکانی  تر  و    لاواز  ئەبن  ڕەنگە  لەداهاتوودا   بۆ  شەڕو  ناکۆکی  نێوان  دوو  دراوسێ  هاوڵاتیان  بچن ، سکاڵاکانیان  ببەنە  بەغداد.

کامەران کەریم