نوێترین زانیاری لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە عێراق هەرێم


Feb 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەردوو لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی عێراق لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی عێراق  كۆدەبنەوە و دەربارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمیش روونكردنەوە دەدەرێت.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، بڕیارە رۆژی دووشەممە لەگەڵ وەزیری دارایی كۆببنەوە و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێ بكەن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەبێت موچە راستەوخۆ لە رێگەی بانكە باوەڕپێكراوەكانەوە بگاتە دەستی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕیارەكان جێبەجێبكرێن.

کامەران کەریم