لە هەڵەبجە بەدواداچوون بۆ نرخی گۆشتی سووردەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەڵەبجە نرخی گۆشت گۆشتی سوور


Feb 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی  هەڵەبجە ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە لیژنەکەمان بەدواداچوون دەکات بۆ نرخی گۆشتی سور،چونکە نرخی گۆشت لەهەموو شارەکان گران بوووە.

ئەمڕۆ ٢/٢٥ لیژنەکەمان بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی گۆشت فرۆشەکان و چێوارەکانی کرد،دڵنیابووینەوە کەوا نرخی ئاژەڵ گران بووە،ئالیکی ئاژەڵیش گرانە،چەندین هۆکاری تریش هەیە.

وەلیژنەکەمان لەگەڵ گۆشت فرۆشەکان نرخی گۆشتی سوری دیاری کرد ،وەئەونرخەش پەیوەندی بەجۆر و تەمەنی  ئاژەڵەکەوە هەیە.

لەگەڵ ئەوەشدانرخی گۆشت لەهەڵەبجەدا زۆر هەرزانترو گونجاوترە لەچاو شارەکانی تر.

دەست خۆشیمان هەیە بۆ گۆشت فرۆشەکانی هەڵەبجە کەهەمشە ڕێنمای لیژنەکە جێ بەجێ دەکەن.

کامەران کەریم