گوتەبێژى پارتی ئیرادەی نیشتمانیی تورکمان: ئێمە کەمینە نیین

(0) / / کردستان / زایەڵە تورکمان کەمینە کورسی کۆتا


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گوتەبێژى پارتی ئیرادەی نیشتمانیی تورکمان رایگەیاند "ئێمە کەمینە نیین و پێویستمان بە بەخشین نییە و کۆتا بە هاوشانى تورکمان نازانین".

ئەحمەد یەعقوب، گوتەبێژى پارتی ئیرادەی نیشتمانیی تورکمان، لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى کەناڵ8 ئامادەى بوو لەبارەى بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى ئاماژەى بەوە کرد "ئێمە هیچ کاتێک لەگەڵ بوونى کورسى کۆتا نەبووین، هیچ کاتێکیش پاڵپشتى لە بوونى کورسى کۆتا ناکەین".

گوتیشى "کۆتا مافێکە دەبەخشرێتە کەمینەکان، ئێمە نە کەمینەین و نە پێویستمان بە بەخشینە. بەڵکو ئێمە نەتەوەیەکى رەسەنى ئەم وڵاتەین".

رەخنەشى لە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى گرت و ئاماژەى بەوە کرد "دەبوو بەر لە بڕیارەکە لەگەڵ سەرکردەکانى پێکهاتەکان گفتوگۆ بکرایە".