پلەی نۆیەمی ئێران لە وەبەرهێنانی پۆڵا لە ئاستی جیهان

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پۆڵا ئێران


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئێران لە مانگی ژانڤییەی 2024دا بەهۆی وەبەرهێنانی 2.6 ملیۆن تەن پۆڵا کە لەچاو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 39لەسەد بەرز بووەتەوە، پلەی نویەمی وەبەرهێنانی پۆڵای جیهانی بەدەستهێنا.

 ئەنجومەنی جیهانی پۆڵا لە نوێترین ڕاپۆرتی خویدا ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێران لە یەکەمین مانگی ساڵی 2024 و بەرانبەر لەگەڵ مانگی بەفرانباری ساڵی 1402 سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بە بەرزبوونەوەی 39.3لەسەدەوە گەیشتە 2.9 ملیۆن تەن.

کەوابوو ئێران بە یەک پلە هەڵکشانەوە گەڕایەوە بۆسەر پلەی نویەمی وەبەرهێنەرانی پۆڵای جیهان.

ئێران لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا 31.100 ملیۆن تەن پۆڵای وەبەرهێنا کە ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 2022دا بەرانبەر بە 30.6 ملیۆن تەن بووە.
بەو ڕیزەوە وەبەرهێنانی پۆڵای ئێران لە ساڵەکانی 2022 و 2023دا لەچاو ساڵانی پێشووتر بە ڕیزەوە 8 و 1.8 لەسەد گەشەی بووە.
هەروەها ئێران لە نێوان 10 وەبەرهێنەری گەورەی جیهاندا زۆرترین گەشەی وەبەرهێنانی بووە.
چین و هێند و ژاپۆن 3 وەبەرهێنەری یەکەمی پۆڵای جیهانن و پاش ئەوان بە ڕیزەوە وڵاتانی ئەمریکا، ڕووسیا، کووریای باشوور، تورکیا، ئەڵمانیا، ئێران و بەڕازیل وەکوو گەورە‌ بەرهەمهێنەرانی پۆڵای جیهان دێنە ئەژمار.