لێدوانی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە

(0) / / عراق / زایەڵە مووچە تەیف سامی هەرێم


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوانن هەرێم لیستی مووچە بنێرێت تا پارەیان بۆ رەوانە بکەن بۆ دابەشکردنی مووچە.

 

 تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوانن هەرێم لیستی مووچە بنێرێت تا پارەیان بۆ رەوانە بکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ئەمساڵ بەتەواویی دابینکراوە و چاوەڕوانی ناردنی لیستی مووچەن لە هەرێمەوە.

ئەوەشی خستە روو، دوای ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن هەرێمەوە، پارەی مووچەی ئەم مانگە رەوانەی هەرێم دەکەن.

باسی لەوەش کرد، مووچەی ئەم مانگە لە رێگەی لیستی مووچەخۆرانەوە دەنێردرێت، بەڵام، لە مانگی داهاتووەوە پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە نیشتمانیی بکرێت و لە رێگەی بانکە متمانە پێکراوەکانی عێراقەوە پارەی مووچەی مووچەخۆران بنێردرێت.