پەرلەمانتارێک: هەر وەزارەتێک لیستی موچەی ئامادەبێت دەتوانێت بینێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و مووچەکەی بۆ خەرجدەکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەرمین مەعروف بودجە مووچە


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زایەڵەی رایگەیاند، لە مانگی 3 بەداوەوە بەبێ کارتی بانکی مووچە دابەشناکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش تەیف سامی وتویەتی،  دەکرێت پشت بە سیستمی بایۆمەتری هەرێمی کوردستان ببەستین.

د. نەرمین مەعروف راشیگەیاند، شتێک بە ناوی 618 ملیار دینارەکە نەما، بەڵکوو بۆ ئەم مانگە بە گوێرەی لیستی مووچەی حکومەتی هەرێم کە دەینێرێت بۆ عێراق، دوای وردبینی، مووچە دابەشدەکرێت.

لەبارەی مووچەی مانگەکانی داهاتووەوە ئاماژەی بەوەدا، دەبێت لە رێگەی هەژماری بانکییەوە مووچەخۆران مووچە وەربگرن وەک هەموو پارێزگاکانی عێراق و لەگەڵ ئەواندا لە هەمان رۆژدا مووچەکانیان وەردەگرن.

کامەران کەریم