ئێران ساڵانە ١ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئۆتۆمبێل ئێران ئابووری


Feb 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرهەمهێنانی ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە ئێران گەیشتە ملیۆنێک و 230 هەزار دانە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەفکار چاپی ئێران، بەرپرسی فەرمانگەی پیشەسازییەکانی ئۆتۆمبێل لە وەزارەتی پیشەسازی و کانگا و بازرگانیی ئێران گەشەی 61%ی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی لە کەرتی تایبەتدا لە ماوەی ئەمساڵدا راگەیاند.

مێهرداد خوسرەوی گوتیشی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و 230 هەزار ئۆتۆمبێل لە ئێران بەرهەم هاتووە کە دەکرێ بڵێین پلانەکان هاتوونەتە دی بۆ پەرەپێدانی بواری بەرهەمهێنان و رێکخستنی بازاڕی ئۆتۆمبێل، بەجۆرێک کە ئێستا رەوتی بەرهەمهێنان و دابینکردنی ئۆتۆمبێلی وڵاتەکەمان لە دۆخێکی باشدایە.