پائز وەکوو ڕاهێنەر بۆ تیپی نیشتمانی باڵەی ئێران هەڵبژێردرا

(0) / / ورزش / زایەڵە تیپی نیشتمانی ناڵە ئێران


Feb 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی باڵەی ئێران لەگەڵ مائۆریسیو موتا پائز بە مەبەستی ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی باڵەی پیاوانی ئێران لە ساڵی 2024دا ڕێککەوتووە.

فیدراسیۆنی باڵەی ئێران پاش چەندین مانگ ڕاوێژکاری و دانووستان لەگەڵ زیاتر لە 20 ڕاهێنەری بیانی بەناوبانگی جیهانی بۆ لەئەستۆ گرتنی سەرپەرشتی تیپی نیشتمانی باڵەی پیاوانی ئێران و هەروەها سازدانی چەندین کۆبوونەوە لێژنەی ڕاوێژکاری و لێکۆڵینەوەی بژاردەکان، لە دواین کۆبوونەوەی لێژنەی پیشەییدا دوکتۆر مورادی سەرپەرشتی فیدراسیۆنی باڵە ڕایگەیاند کە "موتا پائز"ی تەمەن 61 ساڵەی بەڕەچەڵەک "بەڕازیلی ــ فەڕنسەیی"یان وەکوو ڕاهێنەر بۆ تیپی نیشتمانی باڵەی پیاوانی ئێران لە ساڵی 2024دا هەڵبژاردووە. بۆندی واژۆکروای نێوانیشیان تا کۆتای ئۆڵۆمپیکی پاریسی 2024درێژەی هەیە.

پائز ئێستاکە ڕاهێنەری تیپی یانەی ئوکراینی لە ئەستودایە و پاش بەڕێوەچوونی کێبەرکێیەکانی لیگی ئۆکراین دەستبەجێ دەڕوات بۆ ئێران.