ڕۆناڵدۆ لە خولی پاش 30ساڵاندا باشتر لە تیری هانری!

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تیری هانری ڕۆناڵدۆ


Feb 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خاوەنی پێنج تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان تەنیا بە ئامارەکانی پاش 30ساڵانی خۆی لە ئوستوورەی تۆپی پێ فەڕنسە کەوتە پێشەوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پاش تەمەنی 30 ساڵان توانیویەتی لە ماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا 414 گوڵ تۆمار بکات.

خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە ئوستوورەی پورتێگالی توانیویەتی، لە تەمەنی پاش 30ساڵاندا زیاتر لە تیری هانری ئەستێرەی پێشووی تیپی نیشتمانی فەڕنسا و بارسێلۆنا و لە هەموو خولی وەرزشوانی و یاریکردنی ئەودا، گۆڵ تۆمار بکات.

هانری لە ساڵی 1994 تا 2014 کە بۆ ماوەی 20 ساڵ وەرزشی تۆپی پێ پرۆفشناڵی دەکرد 411 گوڵی تۆمار کردبوو.