دارا سێکانیانی: ناکرێت حکومەتی هەرێم بە بیانووی جیا خۆی لە دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران بدزێتەوە

(0) / / گفتگو / دارا سێکانیانی زایەڵە هەژماری بانکی


Feb 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە حکومییەکانی عێراق قورس نییە.

وتیشی،  ناکرێت حکومەتی هەرێم بە بیانووی جیا خۆی لە دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران بدزێتەوە.

ڕونیشیکردەوە،  بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەستکەوتێکی گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان. دادگای فیدراڵی حکومەتی عێراق و هەرێمی پابەند کردووە کە مووچەی فەرمانبەران دوا نەکەوێت.

باسی لەوەشکرد، دەبێت حکومەتی هەرێم هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی خێراتر بکات.

کامەران کەریم