داهاتی ناوخۆیی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 20 ملیار دینارە

(0) / / کردستان / زایەڵە داهات سلێمانی هەڵەبجە شەفافیەت


Mar 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سایتی شەفافیەتی تایبەت بە داهات لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بڵاویكردەوە، كۆی داهات لەماوەی 24ی شوبات تا 1ی ئازار 20 ملیار و 462 ملیۆن و 906 هەزار و 206 دینارە.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەو بڕە 19 ملیار و 282 ملیۆن و 980 هەزار و 600 دیناری بە شێوەی نەختینەیە و یەک ملیار و 179 ملیۆن 925 هەزار و 606 دیناریشی بەشێوەی چەکی بانکییە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.

شەفافیەت تایبەتە بە چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە رۆژی 15ی كانونی یەكەمی 2022 بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران راگەیەنرا و دەستبەكاربوو.

کامەران کەریم