فیلیپین داخوازی کردووە میوانداری پاڵەوانی باڵەی جیهانی بدەنێ
(0) /
زایەڵە ـــ فیلیپین پاش میوانداری لیگی باڵەی نەتەوەکان و موندیالی باسکە ئەوا ئێستا بەدوای بەڕێوەبردنی ڕووداوێکی وەرزشی گەورەتردایە.
فیلیپین بەتوندی هەوڵ ئەدات تاکوو جێ و شوێنی لە جیهانی باڵەدا بۆ خۆی پەیدا بکات و دەیەوێ ئەو کارە بە میوانداریکردن لە ڕووداوە جیاوازەکان ئەنجام بدات.
ئەو وڵاتە ئاسیاییە کەوا لە گۆڕەپانی باڵەدا هیچ قسەیەکی نییە بۆ گوتن، کاری خۆی بە میوانداری لیگی نەتەوەکانەوە دەستپێکرد و ئێستە زۆرتر چووتە پێشەوە و بۆ بەڕێوەبردنی کێبەرکێیەکانی پاڵەوانی جیهان 2025، بەشێوازی فەرمی نێوی خۆی تۆمار دەکات.
میوانداری کێبەرکێیەکانی پاڵەوانی جیهانی باڵە تا ڕادەیەکی زۆر بۆ فیلیپین گرنگە کەوا سەروککۆماری ئەو وڵاتە پاڵپشتی ڕاستە و خۆ و تایبەتی خۆی لەو داخوازییە ڕاگەیاندووە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: