هەناردەکردنی نەوتی عێراق کەمدەکرێتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەناردە عێراق


Mar 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كەمكردنەوەی ئارەزومەندانەی نەوت بۆ چارەكی دووەمی ئەمساڵ درێژدەكاتەوە.

ئەو بڕەی وەزارەتی نەوتەی عێراق, كەمكردنەوەی درێژكردووەتەوە بۆ چارەكی دووەمی ئەمساڵ, (220) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە.

كەمكردنەوەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ هەندێك لەوڵاتە بەشداربووەكان, لە رێككەوتنی ئۆپێك پڵەس ئەنجامیداوە.

عێراق رۆژانەی تا كۆتایی مانگی حوزەیرانی (2024) بڕی (4) ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەم دەهێنێت, بەگوێرەی دۆخی بازاڕیش ئەو بڕەی كەمكراوەتەوە بەشێوەیەكی پلەبەندی دەگێڕێتەوە.

ئەم كەمكردنەوە ئارەزومەندانەیە, لەگەڵ ئەو كەمكردنەوە ئارەزمەندانەیەی پێشتر عێراق لە مانگی نیسانی (2023) رایگەیاندو, بڕەكەی (211) هەزار بەرمیلی رۆژانە بوو, تا كۆتایی مانگی كانونی یەكەمی ساڵی (2024) بەردەوام دەبێت.

كەمكردنەوەی ئارەزمەندانەی هەناردەی نەوت, لەچوارچێوەی هەوڵە خۆپارێزییەكانی وڵاتانی ئۆپێك پڵەسدا دێت, بە ئامانجی سەقامگیری بازاڕی نەوتی خاو و هاوسەنگكردنی.

کامەران کەریم