تیمێک لە باشترین دکتۆرە ئێرانییەکانی پەیوەندیدار بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی سەردانی هەڵەبجەیان کردووە

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵەبجە ئێران پزیشکی ئێرانی


Mar 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند کە تیمێک لە باشترین دکتۆرە ئێرانییەکانی پەیوەندیدار بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی سەردانی هەڵەبجەیان کردووە.
دکتۆر ئازاد مستەفا لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ پەیامنێری زایەڵە سەبارەت بە سەردانی تیمە پزیشکییەکەی ئێران بۆ هەڵەبجە، وتی: هاتنی ئەم تیمە پزیشکییە لە چوارچێوەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی ڕەوشی تەندرووستی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی کراوە و بۆ ئەوەیە کە لە ڕەوشی تەندرووستییان ئاگادار بین.

ناوبراو وتی: ئەم دکتۆرانە باشترینن لە کۆماری ئیسلامی ئێران و ساڵەهایە نەخۆشەکان هەموو تەقەلایەکیان ئەوە بووە کە سەردانی ئەو دکتۆرانە لە تاران بکەن. ئێستا کەو ئەو دکتۆرانە هاتوونەتە هەڵەبجە، خزمەتێکە بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و پیشاندەری مرۆڤدۆستی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی پارێزگای هەڵەبجە لە درێژەدا وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا 250 کەسی وەک بەرکەوتەی چەکی کیمیایی ناساندووە کە مووچە وەردەگرن (هەرچەندە مووچەکەیان لە ئێستادا ڕاگیراوە) بەڵام ژمارەی ئەو کەسانە زیاتر لەوەیە و بەردەوام سەردانی نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دەکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

دکتۆر ئازاد مستەفا وتی: ئەو تیمە پزیشکییە ئێرانییە کە سەردانی هەڵەبجەیان کردووە لە گەڵ خۆیان یەک ئۆتۆمبێل دەرمانی پەیوەندیدار بە چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاییان هێناوە، ئەو دەرمانانەش لە بازاڕدا نییە و وەک دیارییەک لە لایەن ئەم وڵاتەوە هێنراوەتە هەڵەبجە.