بەڕێوەچوونی فیناڵی 2024ی WTA لە وڵاتی عەرەبستان
(0) /
زایەڵە ـــ بەشی فیناڵی پێشبڕکێیەکانی WTA لە ساڵی 2024دا لە وڵاتی عەرەبستاندا بە ڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەورووپی لەوانە، سپۆرتی لەهستان، ئەنجومەنی تێنیسی فرۆفشناڵی خانمانی جیهان(WTA) لە ماوەی چەن ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ عەرەبستان گرێبەست واژۆ دەکات کە بەپێی ئەو گرێبەستە پێشبڕکێیەکانی بەشی فیناڵ تا ساڵەکانی 2026 و بە ئەگەری درێژەدان بە گرێبەستەکە لە شاری ڕیاز بە ڕێوەدەچێت.
ئەو ڕێکەوتنە گەورەیە بوو بە هۆکاری ئەوەی کە ڕێکخراوەی (PIF، سندووقی سەرمایەگوزاری گشتی عەرەبستانی سعوودی) پاڵپشتی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانی فیناڵی(ATP) و فیناڵی تازە لاوان لەئەستۆ بگرێت کە بڕیار وایە دووبارە لە ساڵی 2024دا لە شاری تورینی ئیتاڵی بەڕێوەبچێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: