هێڵی ئاسمانی عیراقییە : لە مانگی شوباتدا زیاتر لە 65 هەزار عومرەكاری لە عێڕاق بۆ سعودیە و بە پێچەوانەوە گواستوەتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق سعوودیە


Mar 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عیراقییە كە كۆمپانیایەكی حكومییە و سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراقە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مانگی شوبات هێڵی ئاسمانیی عێراق 65 هەزار و 834 عومرەكاری لە رێگەی 460 گەشتی ئاسمانییەوە بۆ سعودیە گواستوەتەوە و گەڕاندوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێڵەكە گەشتی بۆ زیاتر لە 40 وڵات هەیە كە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپان.

لە عیراق و هەرێمی كوردستان شەش فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەن، پێكهاتون لە فڕۆكەخانەكانی بەغدا، هەولێر، سلێمانی، كەركووك، نەجەف و بەسرە.

کامەران کەریم