زانیاریى نوێ له‌باره‌ى لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه ئاشكراده‌كرێت
(0) /
زایەڵە - سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێكراون‌و له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه لیسته‌كه ئاماده‌كراوه.
بەگوێرەى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كه قسه‌ى بۆ میدیاى یه‌كێتى كردوه ڕایگه‌یاندوه، "حکومەتى فیدراڵى داواى لیستى موچەى موچەخۆرانى بەوردەکاریى زیاتر‌و ناوى چواریی موچەخۆرانی بەزمانی عەرەبی لەوەزارەتى دارایى‌و ئابورى حکومەتى هەرێم کردوە".
وتوشیه‌تى:"له‌شەوى ڕابردوه‌وه لیستى موچە بەسەرجەم داواکارییەکانى بەغداوە تەواوبوەو بڕیاروایه ڕەوانەى بەغدا بکرێت".
به‌وته‌ى سەرچاوەکە، "ئەو لیستى موچەیەى کە ڕەوانەى بەغدا دەکرێت، دەزگاى ئاسایش‌و هێزە ئەمنییەکانى تێدانییەو لیستى ئەو هێزانە بە "تەرازوى پێداچونەوە" ڕەوانە دەکرێت".
سه‌باره‌ت به‌ناردنى بڕى ئەو گوژمەیەى ڕەوانە دەکرێت بۆ موچە، سەرچاوەکە جه‌ختیكردۆته‌وه، "تەنها خودا دەزانێت بۆ مانگى شوبات بەغدا چەند پارە ڕەوانە دەکات، چونکە نازانرێت بڕیارەکەى حکومەتى عێراق کە 618 ملیار دینارە جێبەجێدەکرێت یان بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەسەر بنەماى یاساى بودجەى 2024 ڕەوانە دەکرێت".
تێبينيێك بنێرە: