قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی مانگی رابردوی لیژنه‌كان بڵاودەكاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی کوردستان


Mar 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاماری كاروچالاكی مانگی رابردوی لیژنە هاوبەشەكان بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە و بە پێی ریێنماییەكانی كاركردن هەر شویێنك پابەندی مەرجەكان نەبێت، روبەروی رێكاره‌ یاساییه‌كانی دەكاته‌وه‌.

بەپێی ئاماری مانگی رابردوی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی كە لە (1 تا 29ـی 2ـی 2024) لیژنەكان شەش هه‌زار و (738)  سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن (635) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان له‌شوێنه‌كان تۆماركردوه،‌ هه‌روه‌ها (241) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ بۆ پابەند بون به‌ مەرج و رێنماییەكان تۆماركراوه‌.

ئامارەكە رونیكردوەتەوە، لە مانگی رابردودا و به‌هۆی به‌رده‌وام بون له ‌سه‌رپێچی (13) شوێنیان داخستوه‌.

لە ئامارەكەدا هاتوە، لەماوەی یەك مانگدا بڕی (16) تۆن و (841) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی ماوە بەسەرچو لە ناوبراون، 

ئاماری لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراوی مانگی رابردو (77) ملیۆن و (760) هەزار دینارە و ‌ به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

هەرشوێنێكی كاركردن پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دوبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا روبەروی دادگا دەكرێنەوە.

کامەرا کەریم