وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەوقاف هەرێم


Mar 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، ئەو کەسانەی ناویان لە یەدەگەکاندایە بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵی 2024، ناویان بۆ  ساڵی 2025دا دەمێنێت.

لە راگەیەندراوێکدا، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان بڕیاری دا، ئەو کەسانەی کە لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024، ناویان لە یەدەگەکانە، بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو، 2025 هەمان مافیان دەبێت.

وەزیری ئەوقاف دەشڵێت : "ئەو بڕیارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر سەفەری حەجیان نەکردبێت و سوودمەند نەبووبن لە سەفەرکردن بۆ ماڵی خودا.

کامەران کەریم