لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم دارایی


Mar 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند کە لیستی مووجەخۆران و فەرانمانبەرانی هەرێمی رەوانەی بەغدا کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە كرد، بەواژۆی بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

ڕۆژی هەینی ١ی ئادار وەزارەتی دارایی هەرێم ، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی پابەند كرد بە ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆران بە زمانی عەرەبی لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت'.

ئەمەش دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دێت، كە ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، تایبەت بە شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ مانگەکانی داهاتوو دەبێت هەر مووچەخۆرێکی هەرێم هەژماری تایبەت بەخۆی لە بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراق هەبێت بۆ ئەوەی مووچەکەی وەربگرێت.

کامەران کەریم