ئەمساڵ سەرژمێری گشتیی ئەنجام دەدرێت

(0) / / عراق / زایەڵە سەرژمێری گشتی عێراق پلاندانان هەرێمی کوردستان


Mar 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیرى پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئایاری ئەمساڵ یەکەم سەرژمێری ئەزموونی بە شێوەی تاقیکاری ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە رۆژی لە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا سەرژمێری سەرتاسەریی کۆتایی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، سەرژمێریی دانیشتوان گرنگییەکی تایبەتی خۆی دەبێت و لە بوودجەی ساڵی ٢٠٢٤ پارەی تەواوەتی بۆ تەرخان دەکرێت.

ئاماژەی بەوش کرد، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا سەرژمێرییەکی ئەزموونی بەشێوەی تاقیکاری ئەنجام دەدرێت و دواتر لە رۆژی ٢٠ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی لە سەرتاسەری عێراق و بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشی خستە روو، داوایان لە پارێزگارەکان کردووە پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرژمێری لە پارێزگاکان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدرێت.

کامەران کەریم