ئاراس عابد: وەزارەتی دارایی نایەوێت یادێکی شایستە بۆ هەڵەبجە بکرێتەوە، خوازیارم کەسوکاری شەهیدان پارە بۆیادەکەی خۆیان کۆبکەنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دارایی هەڵەبجە ئاراس عابد


Mar 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاراس عابد تاقانەی کیمیابارانی هەڵەبجە رەخنە لەوەزارەتی دارایی دەگرێت و دەڵێت: وەزارەتی دارایی نایەوێت یادێكی شایستە بكرێت، ئاخر ئەگەر وەزیرێكم هەبوایە ئەو هەموو قوربانیە لەوەزارەتەكەی بێت، حساب بۆكەس دەكەم؟ ئەگەر وەزیرەكە خاوەن قوربانی بێت (وەزیری شەهیدان) دەڵێم. 

دەپرسم. لەجەنابی وەزیر دەتوانێت پێمان بڵێت مەسروفاتی سەردانەكەی كاك مەسرور و كاك شۆڕش چەند بووە بۆ ئەمریكا خۆئەویش پارەی حكومەتە، دەتوانێت جورئەتی ئەوە بكەن. بڵێن مەسروفاتی سەردانی كاك مەسرور چەند بووە بۆ هەڵەبجە.

بۆیە خوازیارم كەسوكاری شەهیدان، كە مووچە درا پارە بۆیادەكەی خۆیان كۆبكەنەوە، داوا لەحكومەت نەكەن بۆبڕی چوار دەفتەر دۆلار بۆبەڕێوەبردنی یادەكە و بڵێت من دوو سەرف دەكەم.

سەرشۆڕی بۆئەوانەی نایانەوێت ڕێز لەقوربانیان و یادەكان بگیرێت، من بۆخۆم پێشنیار دەكەم داوای پارە لەدارایی نەكرێت و هەرگیز پێمخۆش نەبوە یادی هەڵەبجە حكومەت بیكاتەوە.

تیبینی: بۆوەرگرتنی زانیاری لەلیژنەی یاد بپرسن من لە لیژنەكان نیم.

کامەران کەریم