پارێزگاری هەڵەبجە: ئێران لاری نیە لەکردنەوەی مەرزی سازان

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەڵەبجە مەرزی سازان ئێران هەڵبجە


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازیکرد لە بەڕێز محمد طیب صحرایی پارێزگاری کرماشان .

لەدەستپێکدا لە مەرزی شۆشمێ پارێزگاری هەڵەبجە بە یاوەری تیمی ئیداری پارێزگای هەڵەبجە پێشوازیکرد لە پارێزگاری کرماشان و وەفدی هاوڕێی. 

هەردوولا لەسەر  هەماهەنگی لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و شارەوانی ڕێکكەوتن و لیژنەیەکی باڵا لەهەردولا دروستکرا. 

دواتر پارێزگاری کرماشان بە هاوڕێیەتی پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی مۆنۆمێنتیان کردو  تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر پەیکەری عومەری خاوەر وەک سێمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا و بەشە جیاجیاکانی مۆنۆمینتی بەسەرکردەوە

پاشان سەردانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجەی کردو لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوەیەک بە ڕێوەچوو.
هەردولا لەسەر شێوازی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی شۆشمێ و پرسی کردنەوەی بازاڕچەی سازان ڕێکەوتن لەسەر بنەمای ئەو ڕێکارانەی کە پێویستن و دەگیرێنە بەر لەلایەن هەردولاوە.

هەر لە میانەی كۆبونەوەكەدا ئاماژە بە هاوكاریكردنی ئەو خێزانە هەڵەبجەیانە كرا كە پێشتر ئاوارەی ئێران بوون و بە مەبەستی پشتگیری ئاوارەبونیان سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن لە ڕایكردنی مامەڵەكانیان كارئاسانی و هاوكاری بكرێن و بەڕێز پارێزگاری كرماشان لای خۆیەوە ڕایگەیاند چیان پێ بكرێت لەو بارەوە درێخی ناكەن.

لە كۆتایدا پارێزگار پەیكەری عمری خاوەری وەك ڕەمزی شەهیدان بەخشی بە بەڕێز پارێزگاری كرماشان و لە هەمان كاتدا وەفدی ناوبراویش دیاری خۆیان پێشكەش بە بەڕێز پارێزگار كرد. 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بەخێرهاتنی پارێزگاری کرماشان و وەفدی هاوڕێی کرد و ڕایگەیاند، لەسەر هەماهەنگی کردن لەنێوان هەردووپارێزگاکە ڕێکەوتین و دەمانەوێت پەیوەندیەکانمان پەرە پێ بدەین. 

لای خۆشیەوە محمد طیب پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند خۆشحاڵین بە هەماهەنگی نێوانمان لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە و سوپاسی پێشوازی گەرمیان دەکەین، هەردولامان بۆ پەرەدان بە هەماهەنگی نێوامانمان هەوڵەکانمان چڕکردوەتەوەو دەمانەوێت پەیوەندیەکان زیاتر پەرە پێ بدەین.

کامەران کەریم