سوننەکان لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق ڕێککەوتن

(0) / / عراق / زایەڵە سونە پەرلەمان عێراق


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سێ‌ لایەنی سوننە رێككەوتن لەسەر دیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە پشكی سوننەكانە و بەپێی رێككەوتنەكە، سالم مەتەر عیساوی كاندیدیان دەبێت و داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان دەكەن.

بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی كە واژووی موسەننا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم، خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە و سابت عەباسی سەرۆكی هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی لەسەرە و ئاراستەی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كراوە، تێیدا ئاماژەیان بە كاندیدكردنی پەرلەمانتار سالم مەتەر عیساوی كردووە و داوایان كردووە ئەوانیش پشتگیریی بكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

لە نووسراوەكەی سەركردەكانی ئەو سێ‌ حزبەدا داوایان كردووە، پەلە بكرێت لە دیاریكردنی كاتی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان.

داواشیان لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە پشتیوانی كاندیدەكەیان بكەن بۆ تەواوكردنی رێكارەكان لە كاتی دەنگدان.

ماوەی دوو رۆژە سوننەكان لە گفتوگۆی بەردەوامن بۆ دیاركردنی كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەوەیش دوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی ئەو پۆستە بە بەتاڵی ماوەتەوە.

کامەران کەریم