پۆستی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک بە نۆرە دەبێت

(0) / / عراق / زایەڵە کەرکوک ئەرشەد ساڵحی


Mar 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رۆژنامەی ( العربی الجدید) رایدەگەینێت ، ‎هێزە سیاسیە عێراقییەكان, ئاماژەی بوونی رێككەوتن ئاشكرادەكەن, بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی لە كەركوك. 

‎پێشنیازی دەستاودەستی پۆستەكانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگار لەنێوان سێ‌ پێكهاتە سەرەكییەكەی كەركوك(كوردو عەرەب و توركمان) وەك چارەسەرێك بۆ رازیكردنی هەموو لایەنەكان پێشنیازكراوە. 

‎دوای شكستهێنانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای شارەكە چەند جارێك, محەمەد شیاع سودانی, سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستوەردانی كرد, لە رۆژی (4)ی ئەم مانگە مۆڵەتی دوو هەفتەی دایە هێزە براوەكانی كەركوك, بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان و هەنگاونان بەرەو پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی. 

‎ئەرشەد ساڵحی, پەرلەمانتاری بەرەی توركمان,ی لەوتەیەكدا لەبەردەم ئەنجومەنی هۆزە توركمانیەكانی عێراق ئاشكرایكردووە: ئاماژەی رێككەوتن هەیە, بە ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگار لەنێوان سێ‌ پێكهاتەكە.

کامەران کەریم