دووهەمین ناوبژیوانی خانمی ئێرانی بۆ ژووری VAR دەست نیشان کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان ئێران


Mar 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران ، دووهەمین ناوبژیوانی خانمی بۆ چاودێڕی لە ژووری  VAR ناساند.

دیدار و کێبەرکێ تیپەکانی پێرسپۆلیس و ئستقلال لە نوزدەیەمین حەوتەی پێشبڕکێیەکانی سۆپەر لیگی تۆپی پێ ڕۆژی چوارشەمە 23ی ڕەشەمە کاتژمێر 20 بەڕێوەدەچێت.

لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی تۆپی پێ خانمان، مێهدی تاج سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ بەشێوازی فەرمی ڕایگەیاند کە خاتوو مەهناز زەکایی لەگەڵ مەهسا قوربانی لە ژووری تایبەتدا کە سیستەمی VAR بوونی هەیە بۆ ناوزژیوانی ئامادە دەبن.

پێشتر خاتوو مەهسا قوربانی وەکوو یەکەمین خانمە ناوبژیوانی ئێرانی ئەو ئەرکەی پێ سپێردرابوو و بۆ ئامادەبوون لە ژووری VARدا دەست نیشان کرابوو، کەوابوو ئێستا دوو خانمە ناوبژیوانی ئێرانی لەو ژوورەدا ئامادە دەبن.

کەژاڵ حەمیدی